یاسا و ڕێنماییەکان
تکایە پێش بەکارهێنانی چاتی زانکۆی کۆیە، ئەم یاسا و ڕێنماییانە بخوێنەرەوە:
١. ڕێزگرتن لە یەکتری و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە قسەیەکی نەشیاو یان سوکایەتی کردن.
٢. قەدەغەیە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە زانیارییەکی تایبەتی کەسانی تر بەبێ ڕەزامەندی خۆیان.
٣. قەدەغەیە بەکارهێنانی چات بۆ مەبەستی بازرگانی، ڕیکلام، یان هەر چالاکییەکی نایاسایی.
٤. بەرپرسیارێتی هەر نامەیەک لە ئەستۆی نووسەرەکەیەتی.
٥. ئیدارەی چات مافی سڕینەوەی هەر نامەیەک یان بلۆککردنی هەر بەکارهێنەرێکی هەیە کە سەرپێچی یاساکان بکات.
٦. تکایە بابەتی گونجاو و پەیوەندیدار بە ژینگەی زانکۆیی بڵاوبکەنەوە.
بە پەسەندکردنی ئەم یاسایانە، تۆ ڕەزامەندی دەردەبڕیت لەسەر پابەندبوون پێیانەوە.